بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات کە جگەرەکێشان دەتوانێت مەترسی جەڵتەی مێشک لە نێو گەنجاندا زیاد بکات. هەروەها ئەم توێژینەوەیە لە سەر گەورەکان ئەنجامدراوە و ئەنجامەکان دەریدەخەن جگەرەکێشان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە زیادکردنی مەترسی جەڵتەی مێشک.
هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هۆکارە جیاوازەکانی وەک ڕەگەز، تەمەن و توندی جگەرەکێشان کاریگەرییان لە سەر مەترسی جەڵتەی مێشک هەیە. بەگشتی، ئەو پیاوانەی که جگەرە دەکێشن سێ هێندە زیاتر لە ئەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن، مەترسی جەڵتەی مێشکیان لە سەرە.
هەروەها توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە کە توندی جگەرەکێشان کاریگەرییەکی زۆری لە سەر زیادبوونی مەترسی جەڵتەی مێشک هەبووە. ئەو پیاوانەی کە ڕۆژانە زیاتر لە پاکەتێک جگەرەیان کێشاوە، نزیکەی حەوت هێندە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە لە مەترسی جەڵتەی مێشکدا بن.
دوکەڵی جگەرە مادەی کیمیایی زیانبەخشی تێدایە کە دەتوانێت زیان بە سیستەمی سووڕی خوێن بگەیەنێت. ئەم ماددانە بریتین لە کاربۆن دی ئۆکسید کە ئاستی ئۆکسجینی خوێن کەم دەکاتەوە. هەروەها جگەرەکێشان دەتوانێت ئاستی کۆلیسترۆڵ زیاد بکات.
ئەم توێژینەوەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە جگەرەکێشان یەکێکە لە مەترسییە جدییەکانە بۆ سەر تەندروستی گەنجان و هەنگاوی زیاتر بۆ هۆشیارکردنەوە و ڕێگریکردن لە جگەرەکێشان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ژمارەی جەڵتەی مێشک لە نێوان گەنجان و گەورەکاندا./.