بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی محەممەد باقر قاڵیباف و سەید عەباس عێراقچی لە گەڵ جۆزێڤ عۆن سەرۆک کۆماری لوبنان لە بەیروت بەڕێوەچوو.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیروت بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ” ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی لە گەل و حکومەتی ئێران بۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدانی خۆڕاگری سەردانی لوبنانمان کردووە و ئەم ڕێوڕەسمە پیشان دەدات کە خۆڕاگری و حزبوڵڵای لوبنان زیندووە و لە سەر ڕێباز و ئامانجەکەی وەفادارە و ڕێگای خۆڕاگری و خەباتیش بەردەوام دەبێت “./.