بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سەلاح لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا سەبارەت بە بەراوردکردنی خۆی و ئێرلینگ هاڵاند که لە میدیا وەرزشییەکان قسەی لە سەر کرابوو، ڕایگەیاند: ڕێزێکی زۆرم بۆ هاڵاند هەیە، ئەو لە پۆستی هێرشبەریدا یاری دەکات بەڵام من یاریزانی هێلی ناوەڕاستم. زۆر قورسە بۆ یاریزانی هێلی ناوەڕاستێک کە ژمارەیەکی پێوانەیی هەبێت کە هاڵاند بەدەستی هێناوە. هەر یاریزانێک دەتوانێت ئەمە پشتڕاست بکاتەوە. لە ئەنجامدا دەتوانم بڵێم پۆستەکەم لە یاریدا زۆر جیاوازە لە گەڵ ئەو.
هەروەها محەممەد سەلاح سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لە گەڵ عومەر مەرموش ڕایگەیاند: ئەو وەک برایەکی بچووکە بۆ من. پێم گوت کاتێک پێویستی بە شتێکە، من هەمیشە لێرەم. ئێمە هەمیشە پێکەوە قسەمان کردووە و پەیوەندیمان زۆر باشە./.