بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن فەزلوڵڵا ئەندامی حزبوڵڵا و پەرلەمانتاری لوبنان وتی: هەر کێشە و گرفتێک هەبێت خەڵکی لوبنان بە بوونی زایۆنیستەکان لە سەر خاکی خۆیان ڕازی نابن و حکومەت دەبێت ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ئازادکردنی خاکی لوبنان و ڕێگری لە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەستۆ بگرێت.
ناوبراو وتی: سەرجەم شەڕ و پیلانگێڕییەکان کە ڕەنگە بەرۆکی خۆڕاگری بگرێتەوە، لە ژێر پێی شەهیدان و تێکۆشەراندا پووچەڵ دەکرێنەوە و چارەنووسیان شکست دەبێت.
حەسەن فەزلوڵڵا وتی کە حزبوڵڵای لوبنان درێژە بە ڕێگای خۆڕاگری دەدات و لە سەرجەم بوارەکاندا دەمێنێتەوە.
ئەو ئەندامەی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لە سەر یەکڕیزی ناوخۆیی لەم وڵاتەدا کردەوە و وتی: ئەگەر کەسێک سەربەرزی و سەروەری گەلی لوبنان پێشێل بکات، خۆڕاگری بۆ هەر بڕیارێک لە پێناو بەرگری لەم گەلە و دەسکەوتەکانی ئامادەیە./.