بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی العالم لە سەر زاری پەیامنێرەکەی لە لوبنانەوە ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 400 هەزار کەس لە 70 وڵاتی عەرەبی، ئیسلامی و بیانییەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان نەسروڵڵا و سەفیەدین سەردانی ئەم وڵاتەیان کردووە.
هەروەها سەدان هەزار کەس لە سەرجەم ناوچەکانی باکور، باشور و ناوەڕاستی لوبنانەوە لە شاری بەیروت بەشدارییان لەم ڕێوڕەسمەدا کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، نەبیە بەری سەرۆکی پەرلەمان و جۆزێڤ عۆن سەرۆک کۆماری لوبنان، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمان و سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەشدارییان کرد./.