بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەری ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی فەرامەرز ئەسەدیی کرد وەک سەرکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا بۆ خواست و جەختیشی لە سەر هاوکاری و هاوئاهەنگی پێویست کردەوە.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا کە لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە زیندانییە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەو کەسانە تاوتوێ کرا کە نەگەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی و لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕشەوە فریو دراون و تەنانەت موڵەتی پەیوەندییان لە گەڵ بنەماڵەکانیان نییە و ڕێگری لە گەڕانەوەیان بۆ ئێران و لای بنەماڵەکانیان دەکرێت.