بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر گولان سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: نتانیاهۆ بەڵێنی تۆڵەکردنەوە لە حەماس دەدات بەڵام ئەم گرووپە تا ئێستاش کۆنتڕۆڵی غەززەی کردووە، لە ڕاستیدا نتانیاهۆ بە هۆی حەماسەوە لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە.
ناوبراو وتی: نتانیاهۆ ڕێگریی لەوە کرد جێگرەوەیەکی میانەڕۆ بۆ حەماس درووست بکرێت و هەروەها ڕێگریی لەوە کرد ئاسۆیەکی سیاسی دیاری بکرێت، ئەمەش ڕووداوەکانی 7 ی تشرینی یەکەمی لێکەوتەوە.
یائیر گولان وتی: ئیسرائیل ڕوبەڕوی گەورەترین قەیران بووەتەوە، نەک بە هۆی هەڕەشەی دەرەکییەوە، بەڵکوو بە هۆی ئەگەری هەڵوەشانەوەی ناوخۆییەوە.
ڕاشیگەیاند کە تا نتانیاهۆ لە دەسەڵاتدا بێت چاکسازی ڕاستەقینە ناکرێت./.