بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم خزەیر ڕایگەیاند ڕاگرتنی کارەکانی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان درووستکردووە و پێویستی بە کاتە بۆ گەڕاندنەوەی توانای وەبەرهێنان بە ئامانجی گەیشتن بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو بڕەی لە ئێستادا دیاریکراوە، 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە و 115 هەزار بەرمیلی بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆی تەرخانکراوە و 185 هەزار بەرمیلیش بۆ هەناردەکردن لە قۆناغی سەرەتاییدا دیاریکراوە.
یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەی نەوت ئاگادار کراونەتەوە.
ڕاشیگەیاند کە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە تورکیاوە کراوە./.