بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕێژەی هاوردەی نەوتی لە 8 وڵاتی سەرەکی لە هەفتەی ڕابردوودا بە 5 ملیۆن و 275 هەزار بەرمیل ناوبردووە.
ئەو فەرمانگەیە ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی هاوردەی نەوت لە عێراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە دوو هەفتەی بەردەوامدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزیبوو.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا پاش ئەوەی کە 45 هەزار بەرمیل بوو، گەیشتە 257 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە هەفتەی ڕابردوودا.
زیاترین هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە لایەن کەنەدەوە بە 3 ملیۆن و 653 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە و پاشان مەکسیک بە 553 هەزار و سعوودیە بە 277 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ناویان هاتووە./.