بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشبڕکێکانی ڕزگارکردن لە خنکان لە ئاستی سوپای وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو کە شەش تیپ بەشدارییان تێدا کرد، لە ئەنجامدا ئەوانەی که هەڵبژێردران، بانگهێشت دەکرێن بۆ خولی نێودەوڵەتی سوپاکانی جیهان.
مێهدی نامداری، وەرزشوانی خەڵکی پارێزگای ئیلام، بە بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ و میدالیای برۆنز، ڕێگەی پێدرا که له پێشبڕکێی خولی نێودەوڵەتی سوپاکانی جیهاندا بەشداری بکات./.