بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی دووشەممە 24 ی شوباتی 2025 ئەنجامی فەرمی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.
بە پێی ئەو ئەنجامەش ژمارەی دانیشتووانی عێراق 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە.
سەرژمێری گشتی عێراق لە تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن و 400 هەزار کەس ڕاگەێندرا./.