بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی شوباتی 2025، فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە گەڵ شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا./.