بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەداخەوە ڕووداوێکی زۆر ناشرین لە نێوان تیپەکانی پایساندۆ ئیتریۆ و سووریانۆ کاپیتال لە خولی ئۆرۆگواییدا هەبووە. لە خولەکی کۆتایی یارییەکەدا، ماریۆ گۆنزالێز، یاریزانی تیپی کاپیتال هەڵەیەکی گەورەی کرد. یاریزانانی تیپی پایساندۆ ئیتریۆ چوونە لای ماریۆ گۆنزالێز بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی دەرببڕن بە هۆی ئەو هەڵەوە.
بەداخەوە لێرەدا بوو کە ماریۆ گۆنزالێز یەکێک لە یاریزانەکانی بەرامبەری بە مشتێکی توند خسته سەر زەوی. ناوبژیوان گۆنزالێزی لە یارییەکەدا دەرکرد، بەڵام لەوانەیە که گۆنزالێز بە هۆی ئەم کارە ناشرینه، ڕووبەڕووی سزایەکی توندتردا ببیتەوە./.