بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مورسی یەکێک لە نەتەوەکانی وڵاتی ئەسیوپیایه که ڕێوڕەسمێکی سەرنجڕاکێش لە نێو خەڵکەکەیدا هەیە بە تایبەت ژنان. کچانی نەتەوەی مورسی دوای گەیشتنیان بە تەمەنی 15 یان 16 ساڵ لە لایەن دایکی خۆیان و کەسانی گەورەی نەتەوەکه، دەفرێک دەخرێتە ناو لێوەکانیاندا. بەڵام ئەمەش بە پێی ئیرادەی کچەکەدا ئەنجام دەدرێت وە هیچ ناچارییەکی تێدا نییە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، هەبوونی لێوەکانی لەو جۆرە، نیشانەی پێگەیشتنە لە نێو کچە گەنجەکانی نەتەوەی مورسیدا و هەر بۆیە زۆرجار کچەکان ئامادەن که ئەم کارە لە سەر لێوەکانیاندا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی به هەموویان پیشان بدەن کە گەورە بوون. لە ئەنجامدا دەتوانن هاوسەرگیری بکەن و پێگەیەکی کۆمەڵایەتییان هەبێت لە نەتەوەکەدا./.