بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لامین یامال دوای یاریکردن بەرامبەر لاس پاڵماس، وێنەیەکی له پێی خوێناوی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. ئەم وێنەیە دەریخستووە کە یاریزانی لاس پاڵماس هەڵەیەکی زۆر خراپی لە سەر ئەو کردووە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی پێکانێک سەخت لە لامین یامال.
ئامادە نەبوونی لامین یامال لە ڕاهێنانی وەرزشی ئەم هەفتەیەدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێکانەکەی قورسە و ئەمەش زەنگی مەترسییە بۆ تیپی بەرشەلۆنە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە لامین یامال بۆ تیپی بەرشەلۆنە یاریزانێکی زۆر پێویستە و کاتێک ئامادە نییە، بۆ بەرشەلۆنە سەختە که گوڵ بکات.
لە یارییەکانی ڕابردووی تیپی بەرشەلۆنە، لامین یامال کاریگەرییەکی زۆری هەبووە. بە جۆرێک بەرشەلۆنە لە یارییەکانی بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد و ئەتلەتیکۆ و سێڵتاڤیگۆ کە لامین یامال ئامادە نەبوو، شکستی هێناوه. ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە ئەم یاریزانە گەنجە چەندە گرنگە بۆ تیپەکەی هانسی فلیک. ئێستا دەبێت چاوەڕێ بکەین بۆ ئەوەی بزانین کە ئەمشەو لە پێکهاتەی بەرشەلۆنەدا ئامادەیە یان نا./.