بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع لە میانەی وتارێکی لە کۆنگرەی نیشتمانی سوریا وتی: سوریا بەرگەی ئێش و ئازار و لێکەوتە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکی زۆری گرتووە و پاشان شۆڕش بە سەرکەوتوویی و گەورەیی کرا.
ناوبراو وتی: سوریا ئەمڕۆ بۆ گەلەکەی گەڕاوەتەوە و گەورەترین چارەسەریش لە ئێستادا پابەندبوون و تێگەیشتن لە ئێش و ئازارەکانی وڵاتە.
ئەحمەد شەرع وتی: نابێت زیاتر لە توانای سوریا ئێش و ئازاری بەسەردا بسەپێنین و سەرجەم ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە دەبێت پابەندی ئەرک و ڕاسپاردەکانی خۆیان بن.
سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا وتی: هەندێک هەوڵی لاوازکردنی دەسکەوتەکانی گەلی سوریا دەدەن و ئێمە بەرەنگاری ئەو کەسانە دەبینەوە کە هەوڵ دەدەن یاری بە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سوریاوە دەکەن و دەبێت کێشە و گرفتەکان بکەینە دەرفەتی وەبەرهێنان./.