بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا هێلکە یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی پرۆتین، هەندێک سەوزەش ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە. سپێناخ یەکێکە لەو سەوزانە کە دەتوانێت زۆر بەسوود بێت بۆ جەستەی مرۆڤ. دەتوانرێت بڵێین کە سپێناخ لە هەموو شوێنێکی جیهاندا دەچێنرێت.
سپێناخ سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتینە. سپێناخ جگە لە پرۆتین، دەوڵەمەندە بە ئاسن و کالیسیۆم و ڤیتامینەکانی A و C وK. ئەم ماددانە پشتگیری لە تەندرووستی ئێسک و کارکردنی بەرگری و تەندرووستی گشتی لەش دەکەن.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی سپێناخ بریتین لە:
1- یارمەتیدان بۆ نەهێشتنی ژەهرەکانی جەستە
2- تەندرووستی و بەهێزکردنی ئێسکەکان
3- کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ
4- تەندرووستی گەدە و ڕیخۆڵە
5- کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن
6- تەندرووستی جگەر و چارەسەری جگەری چەور./.