بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان کە لە سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان پێکهاتووە، لە دەسپێکی سەردانەکەیان بۆ پارێزگای کرماشان، کارگەی شیرەمەنی مانیزانیان لە قەزای ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەدا هەر یەک لە قایمقامی ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان و بەڕێوەبەری کارگەی مانیزان ئامادە بوون./.