بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلێکس کاندال، پەیامنێری بەناوبانگی ئیسپانی، لە ساڵی 2022دا هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە زۆر کەسی سەرسام کرد. ئەو ڕایگەیاندبوو کە مێسی ئامادەیە بچێتە تیپی ئینتەرمەیامی و لەو کاتەدا هیچ کەسێک پێشبینی ڕووداوێکی لەو جۆرەی نەکرد. بەڵام لە کۆتاییدا مێسی چووە تیپی ئینتەرمەیامی لە خولی ئەمریکی.
ئێستا هەمان پەیامنێر جارێکی دیکە هەواڵێکی مشتومڕاوی سەبارەت بە مێسی بڵاوکردووتەوە. ئەو ڕایگەیاندووە کە مێسی دەیەوێت جارێکی دیکه بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە. گرێبەستی ئێستای مێسی لە گەڵ ئینتەرمەیامی لە کۆتایی ساڵدا تەواو دەبێت و پێناچێت ئامادەبوونی مێسی بەردەوام بێت لە ئەم تیپەدا.
ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ یانەی بەرشەلۆنە زۆر گرنگ دەبێت، بەڵام ئەوە گرنگە بزانین کە ئایا یانەی بەرشەلۆنە لە ڕووی داراییەوە توانای ئەم گواستنەوەی هەیە یان نا؟./.