بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنی سێرگێی لاوڕۆڤ لە تاران، جەختی لە سەر خێراترکردنی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشەکان کردەوە و وتی: ئێران و ڕووسیا دەفرایەتییەکی گونجاویان بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان هەیە و ئێمە هەوڵی ئەوەی دەدەین پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوانمان زیاتر بکەین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: تاران و مۆسکۆ تێڕوانینی نزیکیان سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان هەیە و پتەوکردنی هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی خۆیان لە ڕێگای پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها لە ڕێگای ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی وەک شانگەهای، یەکێتی ئوراسیا و گرووپی برێکس شوێنگری دەکەن./.