بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە ئەرکی هێزەکانی ناتۆ لە عێراقدا شەڕکردن نییە و ڕاوێژکارییە.
ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ تۆماس گوفرێس جێگری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی وتووێژەکانی نێوان عێراق و ناتۆ بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد کە بڕیارە مانگی نیسانی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوە بچێت./.