بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوسرەتۆڵڵای لوتفی بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند: کاتژمێری 3:30 خولەکی بەرەبەیانی پێنج شەممە 27 ی شوباتی 2025 هەواڵی ئاگرکەوتنەوەیەک لە شوێنی حەوانەوەی خوێندکاران له شەقامی شەهید بەهەشتی شاری ئیلام بە فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوە ڕاگەێندرا کە ئاگرکوژێنەوەکان بە خێرایی ڕەوانە کران بۆ شوێنی ڕووداوەکە.
ناوبراو له درێژەدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی که دەرگای سەرەکی شوێنی حەوانەکه داخرابوو، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە جگە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە، توانیان گیانی 20 خوێندکار ڕزگار بکەن./.