بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتێک باس لە بەهێزکردنی یادەوەری دەکرێت، زۆربەمان ئەلزەهایمەرمان لەبیرە و نیگەرانیمان لێیەتی. بۆ زۆربەمان پرسیارێک هەیە کە چی بخۆین بۆ بەرزکردنەوەی یادەوەری، سەرەڕای ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر. ئەو خۆراکانەی کە یارمەتی بەهێزکردنی یادەوەری دەدەن زۆرجار بڕێکی زۆر دژە ئۆکسێنەر و چەوری تەندرووست و ڤیتامین B و ترشە چەوری ئۆمیگا و ڤیتامین E لەخۆدەگرن.
ئەو خۆراکانەی کە گرنگن بۆ بەهێزکردنی یادەوەری بریتین له:
1- جۆرەکان چەرەسات:
جۆرەکانی چەرەسات سەرچاوەی دەوڵەمەندی ڤیتامین Eن و بەسوودن بۆ پاراستنی مێشک لە بەرامبەر کێشەکان. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بەکارهێنانی بەردەوامی چەرەسات دەتوانێت مەترسی کەمبوونەوەی یادوەری کەم بکاتەوە بەهۆی زیادبوونی تەمەنەوە.
2- قاوە:
کافاین لە قاوەدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرزکردنەوەی کارکردنی گشتی مێشک.
3- هێلکە:
هێلکە پڕە لە ڤیتامین B-1 و B-1 و ترشی فۆلیک کە مێشک لە بچووکبوونەوە دەپارێزن.
4- پرتەقاڵ:
ڤیتامین C لە میوەی پرتەقاڵدا خانەکانی مێشک دەپارێزێت لە کێشەکان کە بەهۆی پیربوونەوە دروست دەبن.
5- شوکولاتەی تاڵ:
فلاڤۆنۆیدەکان لە شوکولاتەی تاڵدا تواناکانی فێربوون بەرز دەکەنەوە و دژە ئۆکسێنەرەکانی ناوی ڕێگری لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەکەن./.