بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند کە ئۆجەلان سەبارەت بە پەیامەکەی خۆی ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە و ئەم پەیامە ئەرێنی بووە و جەختی لە سەر گرنگی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە.
ناوبراو پەیامەکەی ئۆجەلانی بە ئەرێنی ناو برد و ڕایگەیاند کە داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسی ئاشتیخوازانەی لە ناوخۆی تورکیا کردووە.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند کە ئەگەر ئاشتی لە تورکیا جێگیر بێت، بە واتای ئەوەیە کە چیدی هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامی هێرشەکانی سەر ئێمە لە سوریا بوونی نابێت./.