بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید قەدومی وتی: ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەوەی پیشاندا کە ئەم کەسایەتییە سنورە سیاسییەکانی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە کەسایەتییەکی جەماوەری، ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
ناوبراو وتی: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا نموونەیەکی پشتیوانی لە پرسی فەڵەستین و گەلی زوڵملێکراوی ئەم وڵاتەیە.
خالید قەدومی وتی: داهاتووی خۆڕاگری بە تەواوی ڕووناکە و ئەمڕۆ بە ئیمام بە خودا و ئیرادەیەکی بەهێز و بڕوابوون بە پرسی فەڵەستین، ئەوەی بە ترەمپ و نتانیاهۆ سەلماندووە کە دەتوانن گۆڕانکاری بخوڵقێنن.
نوێنەری حەماس وتی: دانیشتووانی غەززە نەک تەنیا ئەم ناوچەیان بەجێنەهێشتووە، بەڵکوو گەڕانەوە و سەرکەوتوون و بەو بڕوایە گەیشتوون کە خۆڕاگری دەتوانێت تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام بێت./.