بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێرلینگ هاڵاند دوای یاری بەرامبەر تۆتنهام ڕایگەیاند: خۆشحاڵم کە جارێکی دیکه دەگەڕێمەوە بۆ تیپەکەم. ئەم سەرکەوتنە گرنگ بوو و تیپەکە پێویستی پێی هەبوو. بێگومان ئەم هەفتانەی ڕابردوو زۆر قورس بوو، بەڵام ئەمە ژیانە و دەبێت سەیری داهاتوو بکەیت. دەبێت بە ئەرێنی بمێنینەوە چونکە هێشتا توانای ئەوەمان هەیە کاری گەورە بکەین.
هاڵاند لە درێژەدا ڕایگەیاند: لەم یارییەدا دەبوو گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین. یارییەکە سەخت بوو بەڵام توانیمان سەربکەوین و ئەوەش بەڕاستی گرنگە. من سەرنجم لە سەر یارمەتیدانی تیپەکەدایە بۆ سەرکەوتن. دەزانم کە قسەکانم بێزارکەرن بەڵام تەواو ڕاستن. لە ئەنجامدا دەتوانم بڵێم سەرکەوتنەکانی تیپەکە بە ڕاستی گرنگن نەک تۆماری کەسی.
هاڵاند سەبارەت بە گۆڵی دووەمی خۆی کە ڕەتکرایەوە ڕایگەیاند: ناوبژیوان بڕیاریدا کە گوڵەکە هەڵەیە. پێموانییە ئەمە ڕاست بێت. بەڵام ئێمە مرۆڤین و هەڵە دەکەین. گوڵێکی جوانم تۆمار کرد و پێم وا نییە که هەڵەم کردووە. لە کۆتاییدا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و منیش دڵخۆشم./.