بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینیسۆس جونیۆر بۆ یەکەمجار بوو بە کاپتنی یانەی تیپی ڕیاڵ مەدرید. ڤینیسۆس لە وتووێژێکدا لە گەڵ کەنالی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند: هەست بە گەورەیی دەکەم. دوای چەندین ساڵ ئامادەبوون لە یانەی ڕیاڵ مەدرید و لە تەمەنی 24 ساڵیدا، کاپتنی ئەم تیپە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من و خێزانەکەم.
هەموو سەختییەکانم بەجێهێشت بۆ ئەوەی بگەمە ئێرە، ئێستا من لە یانەی ڕیاڵ مەدریدم و هیوادارم بتوانم بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بم لەم ڕێگایە. هەروەها من زۆر دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکە. سەرکەوتن بە سەر ڕیاڵ سۆسیداد زۆر گرنگ بوو. توانیمان یارییەکی باش بکەین و ئێستا ئێمە لە باشترین فۆرمی خۆمانداین. ئامانجمان ئەوەیە کە بە بەرزترین ژمارەی خاڵەوە، وەرزەکە تەواو بکەین./.