بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارسێلۆ کارنێ گۆڵپارێزی بەرازیلی تیپی جەبەلینی سعوودیە، دوای هێرشکردن بۆ سەر ناوبژیوان ڕووبەڕووی غەرامەیەکی قورس دەبێتەوە.
لە یاری نێوان تیپەکانی عەدالە و جەبەلین لە خولی سعوودیە، دوای ئەوەی تیپی عەدالە لە خولەکی کۆتاییدا گۆلی سەرکەوتنی تۆمارکرد، یاریزانانی تیپی جەبەلین گۆڵەکەیان قبوڵ نەکرد و داوای ئۆفسایدیان کرد. ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون تا ئەو کاتەی که ناوبژیوان گۆڵپارێزی تیپی جەبەلینی لە یارییەکە دەرکرد.
لە ئەنجامدا گۆڵپارێزی تیپی جەبەلین بە شێوەیەکی سەیر هێرشی کردە سەر ناوبژیوانەکە بە جۆرێک کە ناوبژیوان کەوتە سەر زەوی. ئێستا لێژنەی چاودێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە، غەرامەیەکی قورسی بۆ ئەم گۆڵپارێزە داناوە. لە ئێستادا تیپی جەبەلین له ڕێزەبەندی خولی سعوودیە بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی شەشەمدایه./.