بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گەروسی ڕایگەیاند کە هیچ کەناڵێکی پەیوەندی نهێنی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە.
ناوبراو بە ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵی ڕاگەیاند کە خوێندنەوەی جیدی من پاش وتووویژ لە گەڵ لایەنەکانی دیکە ئەوەیە کە لە ئێستادا هیچ کەناڵێکی شاراوە و نهێنی بوونی نییە.
ناوبراو وتی کە چاوەڕوان دەکرێت ڕاپۆرتی گشتی سەبارەت بە پلانی ناوەکی ئێران پێش مانگی حوزەیران بڵاوببێتەوە.
گەروسی ڕایگەیاند کە پێش بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە سەردانی ئێران دەکات.
ناوبراو وتی کە ئاستی وتووێژ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران زۆر باشە./.