بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆناڵد ئاراوخۆ لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە حەز لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دەکەم. گرنگ ئەوەیە که لەو یارییەدا ئاماده بین و ئەمەش یارییەکی نایاب دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: چامپیۆنزلیگ زۆر قورسە و هیچ ڕکابەرێکیش لەم قۆناغەدا ئاسان نییە. دوو یاری گەورەمان هەیە. ئەنجامدانی ئەم یاریانە، بەندە بە هۆکارە گرنگەکانەوە کە پێویستە لەبەرچاو بگرین. ئێمە پێمان وایە که دەتوانین بگەینە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. ئەمە شتێکی زۆر باشە بەڵام دەبێت ئاستێکی باشمان هەبێت لە هەموو یارییەکان پێش یاری کۆتایی. تیپەکەمان توانای بردنەوەی لە هەر ڕکابەرێکی هەیە، بەڵام هەزاران شت دەتوانن لە تۆپی پێدا ڕوو بدەن./.