بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری فەنەرباخچەی تورکیا بە هۆی لێدوانەکانی سەبارەت بە ناوبژیوانانی تورکیا دوای یاری بەرامبەر گالاتاسارای، لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتەوە لە چوار یاری لە گەڵ تیپەکەی بێبەش کرا. هەروەها پێویستە که ئەم ڕاهێنەرە 44 هەزار دۆلار غەرامە بکرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم سزایانە بە هۆی لێدوانەکانی مۆرینیۆ سەبارەت بە ناوبژیوانانی تورکیا و تۆمەتی ئاژاوە و پشێوی لە تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا بووە.
هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی مۆرینیۆ ناڕێکی زیاد دەکەن و دەتوانێت بە ئاسانی هاندەرانی یانەکە بەرەو درووستکردنی تێکچوون و ئاژاوە ببات./.