بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی درێژکردنەوەی سزاکانی سەر ڕووسیای دەرکرد.
سزاکانی ئەمریکا لە دژی ڕووسیا بە ژمارە 13660 بۆ یەکەم جار لە بەرواری 6 ی ئاداری ساڵی 2014 جێبەجێ کرا.
باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا سزای بە سەر ئەو کەس و دامەزراوانەدا سەپاند کە بەرپرسی پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا بوون.
ئەو سزایانە لە دژی ئەو کەس و دامەزراونەن کە بەرپرسی داگیرکردنی نیمچەدوورگەی کرێمە و لکاندنی بە ڕووسیان.
درێژکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا لە دژی ڕووسیا لە کاتێکدایە کە هەر دوو وڵات دانوستانەکانیان لە سەر دۆسیە پەیوەندیدارەکان بە تایبەت شەڕی ئۆکرانیا دەستپێکردووە./.