بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان ڕایگەیاند کە ئەمریکا پێویستی بە پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی پەیوەندییەکانی بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا هەیە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا دەبێت واز لەم بابەتە بێنێت کە ناچارە پشتیوانی لە پەکەکە بکات کە بە هەڕەشەیەک لە سەر تورکیا دادەنرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە ئەم دۆخە بە تەکتیکێکی واشنتن بۆ هێشتنەوەی ئەندامانی داعش لە گرتووخانەکان دادەنرێت، بەڵام پشتیوانیکردنی ئەندامانی پەکەکە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، بابەتێکە کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دەکات.
فیدان ئەم دۆخەی بە مادەیەکی ژەهراوی لە پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و واشنتن ناو برد و جەختی لە سەر کۆتایی هاتنی کردەوە./.