بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی و بەرپرسانی حکومەتی یەمەن وتی: یەمەنییەکان بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی غەززە دەکەن تا لە ڕێژەی پابەندبوونی دوژمنی زایۆنیستی بە ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە یان بەلاڕێدابردنی جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە ئاگادار بن.
ناوبراو وتی: پابەندنەبوونی دوژمن بە کشانەوە لە بەرەی ڕەفەح، پێشێلکردنی مەترسیداری ئاگربەستە و ئەمەش بە پشتیوانی و هاندانی ئەمریکا دەکرێت، مانەوەی زایۆنیستەکان لە بەرەی ڕەفەح بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر گەلی فەڵەستین و هەروەها گەل و حکومەتی میسر دادەنرێت.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەو کاتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی دەکرد لە ئەگەری ئازادنەکردنی دیلە زایۆنیستەکان لە لایەن حەماسەوە، شەڕی غەززە دەست پێدەکاتەوە، ئێمە چاوەڕوان بووین و هێرشەکانیان دەست پێدەکردەوە.
ڕاشیگەیاند کە ئێمە هەموو کات بۆ بەرگری لە غەززە و خەڵکەکەی ئامادەین و هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەخەینە ژێر کاریگەری چەکەکانمانەوە./.