جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, ئایار 31, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

وەرگێڕانی قورئان، ئەزموونیکی دیار بۆ بەهیز کردنی شوناسی ئایینی و زمانی / جەعفەر قارەمانی

"مامۆستا بەپێی کارامەیی و ئەزموونی بەهێزی لەسەر زمان و کولتووری کوردی، وەرگێڕانی قورئانی بە شێوەیەک ئەنجام داوە، نەک هەر چەمک و زاراوەکانی ئایینی، بەڵکوو ڕەهەندەکانی فەلسەفی و عەقڵانیی قورئانیشی خستووەتە ڕوو."

ئازار 1, 2025
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی – وەرگێڕانی قورئان وەک یەکێک لە پێداویستییەکانی سەدەی هاوچەرخ و بابەتێکی مشتومڕاوی دونیای ئیسلامی ناسراوە. قورئانی پیرۆز دوا کتێبی ئاسمانییە کە ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەند و ناوازەی هەیە و بۆ ڕێنمایی مرۆڤ لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، بەتایبەتی لە بواری ئەخلاقی، کۆمەڵایەتی، تاکەکەسی و ئایینیدا ڕۆڵی بەنرخی بووە.

ئەم کتێبە پیرۆزە، هەمیشە وەک خاڵی یەکڕیزی موسڵمانان لە سەرانسەری دونیا پێناسە کراوە؛ بەڵام تێگەیشتنی بۆ زۆرێک لە موسڵمانان, ئێستاتشی لەگەڵدا بێت، ئاستەم بووە، بەتایبەتی لە نێو ئەو نەتەوانەی زمانی زگماکییان جیاواز لە زمانی عەرەبی بووە.

RelatedPosts

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

یەکێک لەو زمانانە، زمانی کوردییە کە وەک زمانی سەرەکیی ئاخاڤتن و پەیوەندیی فەرمی و نافەرمی نەتەوەیەک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بەکار دێت. وەرگێڕانی قورئانی بۆ زمانی کوردی نەک هەر دەرفەتێک بۆ ئاسانکاریی تێگەیشتن لە واتا و پەیامەکانی قورئان دەڕەخسێنێت، بەڵکوو وەک بەرهەمێکی گرنگ بۆ پاراستنی شوناسی زمانی و ئایینیی نەتەوەی کورد دەناسرێت، بەتایبەتی لە دۆخێکدا کە گەلی کورد بەهۆی فرەچەشنیی جوگرافی و سیاسی ڕووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر بووەتەوە.

مامۆستا هەژار یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کورد لە سەدەی بیستەمە کە هەوڵێکی زۆری لە بواری لێکدانەوە و وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز داوە. مامۆستا وەرگێڕانی قورئانی وەک یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی گەیاندنی پەیامی ئیسلام بە نەتەوە جیاوازەکان ناساندووە. پێی وابوو وەرگێڕانی قورئان تەنیا لە بەرژەوەندی موسڵمانانی کورد نییە، بەڵکوو دەرفەتێکە بۆ ناساندنی لایەنەکانی فێرکاریی ئایینی ئیسلام، بەو کەسانەی شارەزای زمانی عەرەبی نین، چونکە تێگەیشتن لە قورئان بۆ زۆر کەسی ئاسایی بەبێ وەرگێڕانی دروست ئاستەمە، بۆیە وەرگێڕانی قورئانی بە دەرفەتێک بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری و ئایینیی نەتەوەی کورد زانیوە.

یەکێک لە مەترسییە گەورەکانی سەر زمانەکانی بێ‌پاڵپشت لە سەردەمی ئێستادا، مەترسی لەبیرچوونەوە و توانەوەیە. ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە زمانی کوردی، بەتایبەتی لە هەندێک ناوچەدا بەهۆی بەکار نەهێنانەوە مەترسی لەبیر کردنی لەسەرە. وەرگێڕانی قورئان بۆ زمانی کوردی، جگە لە پاراستنی زمانی کوردی، مەترسییەکانی لەبیر چوونەوە و سنووردار کردنی زمانی لە نێوان نەوەی نوێ کەم دەکاتەوە. قورئانی پیرۆز وەک دەقێکی ڕەسەن و بەنرخ، دەتوانێت وەک سەرچاوەیەکی زمانی مامەڵە بکات و لە بردنەسەرێی ئاستی توانایی زمانی کوردی پاڵپشتێکی بەهێز بێت. بوونی قورئان بە زمانی کوردی هانی تامەزرۆیانی ئایینی دەدات کە زمانی زگماکی خۆیان زیاتر لە بوارەکانی ئایینی، پەروەردەیی و کولتووریدا بەکار بهێنن. ئەو تایبەتمەندییە نەک هەر شوناسی زمانی دەوڵەمەندتر دەکات، بەڵکوو هەستێکی زیاتری سەربەخۆیی بۆ زمان و کولتووری کوردی لە نێو نەوە نوێیەکاندا پێک‌دەهێنێت. لە ڕاستیدا هەر جارێک کەسێک قورئان بە کوردی دەخوێنێتەوە، بۆ بەرگریی کردن و پاراستن زمانی کوردی دەوری دیاری دەبێت. سەرەڕای گرنگیی زۆری وەرگێڕانی قورئان، دەبێت ئاماژە بە بەشێک لەو ئاستەنگانەش کە وەرگێڕ ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەتایبەتی لە وەرگێڕانی زاراوەکانی پسپۆڕانە و دانانی هاوتای کوردی بۆ هەرکام لە زمانی کوردیدا بکەین. بەو پێیەی قورئان کتێبێکە لێوڕێژ لە ڕازەکانی ڕەوانبێژی وەک خواستن، خوازە، هێما و چەمکە ئاڵۆزەکان، وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی تر بەبێ ئەوەی مانا و ڕۆحی ئایەتەکان بگۆڕدرێت، زۆر ئاستەمە؛ بەڵام مامۆستا هەژار وەک وەرگێڕێکی بەئەزموون، لێهاتوو و پسپۆڕ لە زمانی عەرەبی و کوردی، زۆر وریا بووە هیچ گۆڕانکارییەک لە مانا، یان چەمکەکانی قورئاندا ڕوو نەدات. پێی وابوو وەرگێڕانی قورئان نابێت بە شێوەیەک بێت پەیامە و واتا پیرۆزەکانی بشێوێت، بەو مەبەستە بە وردی هەموو توێژەکانی مانایی لە قورئاندا لەبەرچاو گرتووە، بۆ ئەوەی هەڵە لە وەرگێڕانی قورئاندا ڕوونەدات.

مامۆستا بەپێی کارامەیی و ئەزموونی بەهێزی لەسەر زمان و کولتووری کوردی، وەرگێڕانی قورئانی بە شێوەیەک ئەنجام داوە، نەک هەر چەمک و زاراوەکانی ئایینی، بەڵکوو ڕەهەندەکانی فەلسەفی و عەقڵانیی قورئانیشی خستووەتە ڕوو. بە خوێندنەوەی ئەو وەرگێڕانە دەردەکەوێت مامۆستا جەختی لەسەر گرنگیی پێشخستنی بنەما ئەخلاقییەکانی قورئان کردووە، بۆ ئەوەی پەیامەکانی ئەخلاقیی قورئان بە دروستی بە خوێنەر بگەیەنێت. قورئان بەها بەرزەکانی وەک دادپەروەری، ڕاستگۆیی و میهرەبانی و هتد، لەخۆ گرتووە.

لە ڕوانگەی مامۆستادا قورئان تەنیا کتێبێکی ئایینی نەبووە، بەڵکوو پێویستە وەک سەرچاوەیەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیش هەژمار بکرێت کە کارتێکەری لەسەر ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی موسڵمانان بووە. لەنێو نەتەوەی کورددا، زمانی عەرەبی بۆ زۆر کەس زمانێکی دژوار و نامۆیە، بۆیە مامۆستا هەژار، جەختی لەوە کردووە کە وەرگێڕانی قورئان بۆ سەر زمانی کوردی دەتوانێت یارمەتی گەلی کورد بدات تێگەیشتنێکی دروست و  باشتریان لە چەمکەکانی ئایینی هەبێت، بۆیە پێی وابوو وەرگێڕانی قورئان بۆ زمانی کوردی، یارمەتی زمانی کوردی دەدات کە قورئان وەک کتێبێکی ئایینی و ئەخلاقی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکار بهێنن.

بابەتێکی تر لە سوودە گرنگەکانی وەرگێڕانی قورئان بۆ زمانی کوردی، کارتێکەرییە دیارەکانی لەسەر بەشی پەروەردە و ڕاهێنانی نەوەی نوێیە. بە سەرنجدان بەوەی لە زۆرێک لە قوتابخانەکانی ئایینی لە ناوچە کوردنشینەکان وانە بە زمانی کوردی دەڵێنەوە، هەبوونی قورئان بە زمانی کوردی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە پەروەردەی ئایینیی منداڵانی کورد بگێڕێت. ئەوان دەتوانن بە ئاسانی قورئان بخوێننەوە و لێی تێبگەن و لە ئاکامدا پەیوەندییان لەگەڵ قورئانی پیرۆز زیاتر دەبێت. ئەم تایبەتمەندییە نەک هەر ئاستی وشیاریی ئایینیی نەوەی نوێ بەرز دەکاتەوە، بەڵکوو دەتوانێت بۆشاییەکانی کولتووری و زمانی بۆ نەوەی نوێ کورد کەم بکاتەوە. بەگشتی مامۆستا هەژار وەرگێڕانی قورئانی وەک ئەرکێکی ئایینی و کولتووری زانیوە و جەختی لە گرنگی وەرگێڕانێک کردووە کە بتوانێت واتا و ڕۆحی قورئان بە وردی بگەیەنێت و لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کولتوور و زمانی کوردی دابمەزرێنێت. مامۆستا هەژار وەرگێڕانی قورئانی بە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە گەشەی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی زانیوە، کەوایە، وەرگێڕانی قورئان بۆ سەر زمانی کوردی تەنیا ئامرازێک بۆ باشتر تێگەیشتن لە چەمکەکانی قورئان نییە، بەڵکوو فاکتەرێکی کاریگەرە بۆ بەهێز کردنی شوناسی ئایینی، کولتووری و زمانی. ئەم کردارە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی لە دۆخێکدا کە زمان و کولتووری کوردی لە ژێر هەڕەشەی جۆراوجۆردایە. وەرگێڕانی قورئان بە زمانی کوردی دەتوانێت لە پاراستنی زمانی کوردی و بەهێز کردنی ناسنامەی ئایینی و زمانیی نەتەوەی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان یارمەتیدەر بێت. ئەم وەرگێڕانە وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی دەتوانێت دەوری بەرچاوی بۆ یەکگرتنی زیاتری نەتەوەی کورد لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا، هەبێت.

Tags: جام کوردیقورئانی پیرۆزهەژاروەرگێڕان
Previous Post

لێکترازانی رۆحەکان لە شانۆنامەی(لێکترازان)ی دانا رەئووف-دا / سدیق سەعید رواندزی

Next Post

ره‌نگ و شێوه و ئەندێشەی واڵا لە کارە هونەرییەکانی حسێن کاکەیی دا / حه‌مه‌ هاشم

RelatedPosts

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
پارێزگاری سلێمانی ستایشی چالاکییەکانی جام کوردی دەکات
کەلتوری

پارێزگاری سلێمانی ستایشی چالاکییەکانی جام کوردی دەکات

ئایار 3, 2025
عێراقچی پێشانگای کتێبی مەسقەتی لە عۆمان بەسەرکردەوە
کەلتوری

عێراقچی پێشانگای کتێبی مەسقەتی لە عۆمان بەسەرکردەوە

نیسان 25, 2025
Next Post
ره‌نگ و شێوه و ئەندێشەی واڵا لە کارە هونەرییەکانی حسێن کاکەیی دا / حه‌مه‌ هاشم

ره‌نگ و شێوه و ئەندێشەی واڵا لە کارە هونەرییەکانی حسێن کاکەیی دا / حه‌مه‌ هاشم

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار منداڵی غەززە شەهید و بریندار بوون

ئایار 30, 2025
ترەمپ هاوئاهەنگی سەربازیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرت

ترەمپ هاوئاهەنگی سەربازیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرت

ئایار 30, 2025
ئێران داوای ڕوونکردنەوە لە نەمسا دەکات

ئێران داوای ڕوونکردنەوە لە نەمسا دەکات

ئایار 30, 2025
یەکەم هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی جۆلانی لە سوریا

یەکەم هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی جۆلانی لە سوریا

ئایار 30, 2025

Recent News

لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار منداڵی غەززە شەهید و بریندار بوون

ئایار 30, 2025
ترەمپ هاوئاهەنگی سەربازیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرت

ترەمپ هاوئاهەنگی سەربازیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرت

ئایار 30, 2025
ئێران داوای ڕوونکردنەوە لە نەمسا دەکات

ئێران داوای ڕوونکردنەوە لە نەمسا دەکات

ئایار 30, 2025
یەکەم هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی جۆلانی لە سوریا

یەکەم هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی جۆلانی لە سوریا

ئایار 30, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار منداڵی غەززە شەهید و بریندار بوون

ئایار 30, 2025
ترەمپ هاوئاهەنگی سەربازیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرت

ترەمپ هاوئاهەنگی سەربازیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرت

ئایار 30, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020