بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەڵکی هیندستان و چین بۆ چەندین سەدە بەهاراتی زەردەچووە بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی پێست و هەوکردن و فشار. ئێستا توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ئەم بەهاراتە زەردە لەوانەیە کاریگەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی.
ڕۆڵی زەردچووە لە کۆنتڕۆڵکردنی خەمۆکی:
سوودەکانی زەردەچووە زۆرتر بە هۆی ماددە کیمیایی کۆرکۆمینه که لە ڕەگەکانیدا هەیە. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕەنگە کۆرکۆمین هەوکردنی سیستەمی بەرگری کەم بکاتەوە، هەروەها بەڵگەی زیاتر هەیە کە هەوکردن پەیوەندی بە خەمۆکییەوە هەیە.
توێژینەوەکان لە سەر کۆرکۆمین لە ئاژەڵەکاندا ئەوە پیشان دەدەن کە ئەم مادەیە لەوانەیە کاریگەری لە سەر ئەو بەشانەی مێشک هەیە کە وەڵامی فشار دەدەنەوە. هەروەها دەتوانێت کاریگەری لە سەر هەڵسووکەوتی هەبێت و بیگۆڕێت.
هەندێک لە سوودەکانی کۆرکۆمین بریتین لە:
1- یارمەتی بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن
2- ڕێگریکردن لە تێکچوونی خانەکانی جەستە
3- کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە./.