بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر وەرمەقانی جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: دوێنێ ئێواره دوو گرووپ لە شاخەوانانی ناوچەکە بە سەر بەرزاییەکانی هەفتاش سەرکەوتبوون کە 40 کیلۆمەتر لە قەزای بانەوە دوورە. کاتێک لە کاتی گەڕانەوەیان بە هۆی ڕەنووی بەفرەوە له سەر شاخەکە بۆ خوارەوە، حەوت شاخەوان لە ژێر بەفردا ون بوون.
ناوبراو له درێژەدا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو هەوڵەکانی ڕزگارکردن بە هۆی بەفربارین و هەوای ساردەوە وەستێنرا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵەکانی فریاگوزاری دەستیپێکردەوە و لە ئەنجامدا تەرمی چوار شاخەوانی ونبوو دۆزرایەوە و تیمەکانی فریاگوزاریش تەرمەکان لە ژێر بەفردا دەردەهێنن.
شەوی ڕابردوو تەرمی چوار شاخەوان دۆزرایەوە و شاخەوانێکی برینداریش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەم ڕووداوە بە گشتی 6 کوژراو و یەک برینداری لێکەوتەوە./.