بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” پشتیوانی وڵاتە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لەو وڵات و حکومەتانەی بوكەڵەی دەستی ئەوانن، تا سەر نییە و ئامانجی لە پشتەوەیە، پێویستە تەواوی وڵاتان ئەمە بزانن “. ئەمە بەشێک لە لێدوانەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەرواری 1 ی ئاداری ساڵی 2023 یە و دوو ساڵ بە سەر ئەو لێدوانەدا تێپەڕ دەبێت.
لە ڕۆژانی سەرەتایی شەڕی ئۆکرانیا ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شیکارییەکی ستراتیژیدا بنەڕەتی ئەم قەیرانەکانی باس کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئۆکرانیا بووەتە قوربانیی سیاسەتی خوڵقاندنی قەیران لە لایەن ئەمریکاوە. بەڕێزیان پشتیوانی ئەمریکایان لە ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان و دەستێوەردان لە کاروباری ئۆکرانیا بە هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانە ناو برد. حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هۆشدارییاندا کە لە پشتەوەی سەرجەم شەڕەنگێزییەکان، وڵاتانی زلهێزن کە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، ئاگری شەڕ دادەگیرسێنن.
سووکایەتی بە زلێنسکی، هێمای سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا
سووکایەتیکردنەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە زلێنسکی، نموونەی سیاسەتی واشنتنە لە بەرامبەر ئەو وڵاتانەی خۆیان بەدەستەوە داوە. ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا پاش کۆبوونەوەکەی لە گەڵ زلێنسکی ڕایگەیاند کە کۆتایی بە پشتیوانییەکان هاتووە و سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بۆ ئاشتی ئامادە نییە. ئەم هەڵسووکەوت و سووکایەتییە پیشان دەدات کە تەنانەت سەرۆک کۆماری وڵاتێکی هاوپەیمانی ئەمریکا ئەگەر گوێڕایەڵی تەواوی سیاسەتەکانی واشنتن نەبێت، پێگەیەکی نابێت.
بەردەوامی قەیرانی ئۆکرانیا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا
بە تێپەڕبوونی کات، ڕاستی و درووستی شیکارییەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ هەمووان ئاشکراتر بوو. پشتیوانییەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئۆکرانیا نەک تەنیا ئەو وڵاتەی لە قەیرانەکان ڕزگار نەکردووە، بەڵکوو ئۆکرانیای کردووەتە گۆڕەپانی شەڕێکی بەردەوام. ئەمریکا وەک گەورەترین دابینکاری چەکی ئۆکرانیا، زیاترین سوود لەم شەڕە دەبات، لە کاتێکدا کە خەڵکی ئۆکرانیا بە دەست دەیان قەیرانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەوە دەناڵێنن.
وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک ئامرازێک لە گەڵ زلێنسکی مامەڵە دەکەن
هەڵسووکەوتی وڵاتانی ئەورووپی بە تایبەت ئەمریکا لە گەڵ زلێنسکی ئەوەی پیشاندا کە پشتیوانییەکانی ئەوان کاتی و بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە. ئەوەی کە لە کۆشکی سپیدا گوزەرا، پیشان دەدات کە نابێت هیچ وڵات و سەرکردەیەک پشت بە پشتیوانییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ببەستێت.
گرنگی پشتیوانی خەڵک بۆ مانەوەی حکومەتەکان
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەورەها جەختیان لە سەر ئەم خاڵە کردەوە کە ئەگەر خەڵکی وڵاتێک پشتیوانی حکومەتەکەی خۆیان نەبن، ئەو حکومەتە لە بەرامبەر قەیرانەکاندا دەڕووخێت. ئەزموونی شەڕی ئۆکرانیا ئەم ڕاستییەی بۆ هەمووان ئاشکراتر کرد، لە بەر ئەوەی کە زلێنسکی لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا پشتیوانی خەڵکەکەی مسۆگەر بکات. ئەم دۆخەش هاوشێوەی ڕووداوەکانی عێراقی سەردەمی سەدامە کە خەڵک ئامادە نەبوون پشتیوانی لە دەسەڵاتەکەی ئەو دیکتاتۆرە بکەن.
سەلماندنی ڕاستیی شیکارییەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی
هەموو ئەم بەڵگانە پیشان دەدەن کە شیکارییەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا لە هەمان سەرەتاوە لە سەر بنەمای تێگەیشتنی قووڵ لە هاوکێشەکانی دەسەڵاتی جیهانی بووە. وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بری ئەوەی بە ڕاستی هاوکاری گەلان بکەن، وەک ئامرازێک بەکاریان دێنن بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و لە ساتەوەختە گرنگەکاندا ئەوان بەجێدێڵن. ئەزموونی ئەفغانستان و ئۆکرانیا و هەڵسووکەوت و سووکایەتییەکەی ترەمپ لە گەڵ زلێنسکی هەموو ئەم ڕاستییەی وەک بەڵگەیەک ئاشکرا کردووە./.