جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 1, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

لێکترازانی رۆحەکان لە شانۆنامەی(لێکترازان)ی دانا رەئووف-دا / سدیق سەعید رواندزی

"مرۆڤبوون شوناسیكی گەورەتر و بە بەهاترە، لە هەڵگری ناوی مرۆڤ بە تەنها. مرۆڤبوون شوناسێك نییە بە تەنها، تاكو بدرێتە پاڵ هەمووان، بەڵكو كۆمەڵێك بەهای بەرزی كۆمەڵایەتی و كەسیی و مرۆییە."

ئازار 1, 2025
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی – شانۆنامەی (لێكترازان)ی نووسەر و هونەرمەند (دانا رەئووف)، گوزارشت لە نەبوونی ئەو هەست و رەهەندە مرۆییە دەكات كە دوای ژیانی بەناو مۆدێرنە و نوێ، كۆمەڵگەی كوردیی گرتووەتەوە، ژیانێك پێشتر مرۆڤی كورد پێی رانەهاتووە و ئەزموونی نەكردووە.

RelatedPosts

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

تۆخۆلسکی لە كتێبی (هەندێ کەس هەرگیز تێ ناگەن)دا سەرگوزشتەیەکی سەیر و پڕ مانامان لە بارەی ملیاردێرێكەوە بۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “ملیاردێرێك، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە چاوی چەپی لەدەستدا و ناچاربوو چاوێكی دەستكرد بە نەشتەرگەریی لە شوێنی دابنێت. بۆ یەكەمجار دوای نەشتەرگەرییەكەی كە گەڕایەوە نووسینگەی كارەكەی، لەژێر چاویلكەیەكی رەشدا  لە كارمەندی نووسینگەكەی پرسی، دەزانی كامە چاومە گۆڕدراوە و نەشتەرگەرییم بۆ كردووە؟ كارمەندەكەش دەڵێت: بەڵێ چاوی چەپتە، ملیاردێرەكە بەم وەڵامە سەرسام دەبێت و دەڵێت: چۆنت زانی، كارمەندەكەش پێی دەڵێت: چونكە كەمێك هەستی مرۆییانە، لە چاوی چەپتدا هەیە”، ئەمە بەو مانایەی چاوێكی دەستكرد، لە كۆی هەستەكانی تۆ زیاتر، هەست بە مرۆیی بوون دەكات و هەست و نەست و سۆزی بۆ بەرامبەرەكەی دەجووڵێت، وەلێ ئێوەی سەرمایەدار، ژیان تەنها لە پارە و كاردا دەبینن، بێباك لەوەی مرۆڤەكان چین! لە سەردەمێكدا كە ئاڵۆزییەكی زۆر ژیانی مرۆڤەكانی گرتۆتەوە و بەها مرۆییەكان لە ژێر هەڕەشەی سڕینەوە و نەماندان، لە سەردەمێكدا كە پێگە و بوونی مرۆڤ، لای زۆربەمان لە هەندێك دەستكەوتی ماددی و ژیانییدا دەبینینەوە و دەیكەینە پێوەرێك بۆ روانینمان بۆ ئەوی دی، ئەوا لە هەموو كات زیاتر، پێویستمان بە هونەری مرۆڤبوونە، وەك باڵاترین پلەی گەشەی كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی.

ئێمە رۆژانە بەر مرۆڤ دەكەوین، بەڵام زۆرینەیان هەڵگری ئەو بەها مرۆییانە نین كە دەبنە شوناسێك بۆ مرۆڤبوون، چونكە بوون بە مرۆڤ هەر ئەوە نییە، ئاوەزمان هەبێت و بەو خەسڵەتە لە بوونەوەرەكانی تر جیابكرێینەوە، بەڵكو چەند وەك مرۆڤ هەڵسوكەوت دەكەین و پێوەرەكانی مرۆڤبوونمان لە ژیاندا پەیڕەو دەكەین، ئەوە گرنگە.

مرۆڤبوون شوناسیكی گەورەتر و بە بەهاترە، لە هەڵگری ناوی مرۆڤ بە تەنها. مرۆڤبوون شوناسێك نییە بە تەنها، تاكو بدرێتە پاڵ هەمووان، بەڵكو كۆمەڵێك بەهای بەرزی كۆمەڵایەتی و كەسیی و مرۆییە.

مرۆڤ لە پێشەوەی هەموو جۆرە بیروبڕوا و ئایدیۆلۆژیایەكی ئایینی و سیاسییە. مرۆڤبوون لە ناوماندا نییە، بەڵكو لەو گەوهەر و لەو كردەوە مرۆییانە و بەها ئاكاریی و مرۆییانەدایە، كە دەمانبەستێتەوە بە ژیان بەگشتی و بە ژیانی ئەوانی تریشەوە بەتایبەتی. بۆیە هەر كەسێك بڕوای وابێت دەشێ بژی و ئاسوودە بێت، شادمان بێت و بەختەوەرانە لە ژیان بەردەوام بێت، بێ ئەوەی ئەو هەست و رایەڵە مرۆییەی هەبێت کە دەیبەستێتەوە بە مرۆڤەكانی ترەوە، بێگومان لە ژیان و شادمانییش نەگەیشتووە.

شانۆنامەی (لێكترازان)ی نووسەر و هونەرمەند (دانا رەئووف)، گوزارشت لە نەبوونی ئەو هەست و رەهەندە مرۆییە دەكات كە دوای ژیانی بەناو مۆدێرنە و نوێ كۆمەڵگەی كوردیی گرتۆتەوە، ژیانێك پێشتر مرۆڤی كورد پێی رانەهاتووە و ئەزموونی نەكردووە، ئیدی كاتێ لە پڕ دەچێتە نێو ئەو فەزا كۆمەڵایەتییە نوێیەوە، نازانێت چۆن لەتەك ئەو واقیعە نوێیەدا خۆی بگونجێنێت. لێرەوە رووبەڕووی تەنگژەی گەورەی دەروونیی لە شێوەی تەنیایی و نەمانی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و نەرجسییەت و كاڵبوونەوەی ئەو بەها جوانانە دەبێتەوە، كە تا دوێنێ لە ژیانیدا هەبووە، كارەكتەرەكانی ئەو شانۆگەرییە بە جیاوازیی پێگە و شوناسی كۆمەڵایەتی و رەگەزییان، لە ئاستی رۆحیدا هەست بە نامۆبوونێكی كوشندە دەكەن، ئیتر ئەوان پەیوەندییەكی ئەوتۆیان لە چوارچێوەی ماڵ و خێزاندا بە یەكترییەوە نەماوە، بەڵكو هەزاران فرسەخ دوورن لەیەكتری، گەرچی بەیەكەوەش دەژین، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ هەرەسهێنانی ئەو پەیوەندییە رۆحی و كۆمەڵایەتییەی تاكەكانی خێزانی لەژێر یەك چەتردا كۆدەكردەوە، كە ئەویش ماڵ و خێزان بوو، لەوەشدا قوربانیی یەكەم باوكە، وەك هێمای ئاڕاستەكردن و پەروەردەكردن و بەرزەفتكردنی خێزان كە بەشێكی دانەبڕاوە لە سیمای سۆسیۆلۆژیی كۆمەڵگەی كوردی.

باوك لەو شانۆنامەیەدا، ئیدی هەمان باوكەكانی پێشووتری كۆمەڵگەی ئێمە نییە، بەڵكو باوكێكە داماڵدراو لە هێز و شكۆ، رێز و خۆشەویستی، نێوەندایەتی و پەروەردە كردن. ئەگەر ئەمە وەك دەرهاوێشتەیەكی ژیانی سەردەمی مۆدێرنە ببینین، ئایا لێكەوتەی ئەو ژیانە لەسەر ئاستی ژیانی مرۆڤ وەك تاك چییە؟ باوكەكە گەرچی هێشتا لە پەیوەندییدایە لەگەڵ كوڕ و كچەكەی، خێزانەكەی، بەڵام ئەم پەیوەندییە، پەیوەندییەكی رۆتینیی بێ هێز و دەسەڵاتە و ئەوەیە باوك تەنها وەك رۆبۆتێك لە ژیانی خێزاندایە. بۆیە كاتێ پرسیار لە خێزانەكەی دەكات، ئەویش لەوەڵامدا پێی دەڵێت: «من ژیانێكم هەیە لەگەڵ تۆ یان بەبێ تۆ ل47» واتا ژنەكە لێرەدا، پەیوەندیی خۆی و هاوسەرەكەی لە دەرەوەی هەموو گرێبەستێكی ئایینی و كۆمەڵایەتی دەبینێتەوە و ئیدی كارتێكی سوور بە رووی پیاوەكەیدا  بەرز دەكاتەوە كە ئەو چیتر لەژێر سایە و دەسەڵاتی ئەو وەك پیاوێكدا نییە. بەو مانایەی ئەو لەگەڵ پیاوەكەی بێت یان نا، ئیدی ئەو ئەوە و دەتوانێت بژی. ئەمەش یەكێكی دیكەیە لە سیما دیارەكانی ژیانی ئاڵۆز و جەنجاڵی ئێستای خێزانی كورد. باوكەكەش نازانێت چی بكات؟ جگە لەوەی نزا بكات و بڵێت: «خودایە گیرۆدەی دەستی عەشقی كەسێكمان نەكەیت، بیەوێت تۆڵەمان لێ بكاتەوە»، باوك كاتێ دەزانێت ئیدی ئەو دەسەڵاتێكی نەماوە، دەیەوێت لە رێگەی بە نێوەندكردن و بە دەسەڵاتكردنی کوڕەکەیەوە وەك پیاو و شوێنگرەوەی خۆی، رێگە لەو لێكترازانە ئۆرگانی و خێزانییە بگرێت، بەمەبەستی دەستگرتن بە  هەموو ئەو پیرۆزیی و بەهایانەی پێشتر لەنێو خێزاندا هەبوون، بۆیە رۆڵەكەی خۆی دەداتە كوڕەكەی كە وەك چاودێرێك بە نێو خێزان و لەگەڵ دایك و خوشكەكەی ببینێت. رەنگە باوكەكە لێرەدا بیر لەوە بكاتەوە، ئیدی بە هەر هۆكارێك بێت ئەو رۆڵێكی ئەوتۆی نەماوە، بەڵام سەیر لەوەدایە كوڕەكەش وەك دیوێكی دیكەی پیاوبوون، باكی بەوە نییە دایك چی دەكات، هەروەك دەبینین، باوك دەپرسێت: نازانی دایكت چی دەكات؟، کوڕەکەی لە وەڵامدا: هەر نازانم و ناشمەوێ بزانم.

بێگومان هەمان كێشە، سیامەند و خێزانەكەشی گرتۆتەوە، كاتێ شاعیرەكە پرسیاری ئەوە دەكات: “تەنها خەم ئەوی كوشت؟”، دایكی لە وەڵامدا دەڵێت: “نەخێر ژنەكەشی!” ئەمەش دەلالەت لەو دوورییە رۆحییە و لێكترازانە دەكات كە ئێستا لەنێو خێزانی كۆمەڵگەی ئێمەدا هەیە. پرسی سەربەستبوونی تاكەكانە لە نێو خێزاندا، وەك دەرهاوێشتەیەكی ژیانی مۆدێرنە و لێكەوتەیەكی دنیای ئێستای كۆمەڵگەی كوردی، دەرچوون لەو چوارچێوە كۆمەڵایەتییەی بە خێزان ناسراوە و  ژیان لە دەرەوەی دەسەڵاتی باوك، لێرەدا كۆتایی نایەت كە ئیدی تاكەكان ناسنامەی تاكایەتی و سەربەستیی خۆیان بۆ دەگەڕێتەوە و هەڕەمی پیرۆزی خێزان دەڕووخێت، بەڵكو گرفتی گەورە لێرەدا دەست پێ دەكات، كە ئیدی ئەوە نازانن ئەزموونی ژیانێكی نوێ بكەن كە خۆیان هەڵیان بژاردووە، لە دژی ژیانێكی سوننەتی و خێڵەکی وەك ئەوەی خەیاڵیان كردبوو. لەو سۆنگەیەشەوە كۆی ژیان بە گشتی دۆگما دەبێت و هیچ كام لە شاعیرەكە، دایك، باوك، كوڕ، كچ، ژنە دووگیانەكە، ناتوانن بە دیاریكراوی لەگەڵ ئەو ژیانە نوێیە هەڵبكەن و رابێن، خۆشیان نازانن چی دەكەن و چیان دەوێت؟! بۆیە بەردەوام لە بۆشاییەكی گەورەی رۆحی و دەروونییدا دەژین و سەرەنجام هەست بە نامۆبوونێكی كوشندە دەكەن و ژیانیان بەبێ ئاكام كۆتایی دێت. ئەگەرچی لە دەستپێکی وەرزی یەكەمی شانۆكەدا فریشتەیەك دەردەكەوێت، لێرەدا فریشتە نمایندەی هێزێكی خودایی و ژیانێكی جیاواز لە ژیانی مرۆڤ و سەرزەمین دەكات.

بە بڕوای من مامۆستا دانا لێرەدا ناڕاستەوخۆ دەمانگێڕێتەوە سەر چیڕۆكی دروستكردنی ئادەم لەسەر زەوی. خودا بەرلەوەی ئادەم دروست بكات بەفریشتەكانی وت: خەلیفەیەك دەخوڵقێنم، ئەوانیش بە نزا و پاڕانەوەوە وتیان: ئەوە شەڕ و ناخۆشی بڵاودەكاتەوە، خوداش لە وەڵامدا فەرمووی: ئەوەی من دەیزانم ئێوە نایزانن، بۆیە سەرەنجام ئادەم وەك یەكەم مرۆڤ دروستكراو وەك یەكەم مرۆڤیش لە تاقیكردنەوەی بڕیار و راسپاردەكانی خودادا سەرنەكەوت و لە بەهەشت دەركرا. بەدوای ئەو رووداوەشدا قابیل هابیلی كوشت، ئیدی سەرزەوی پڕبوو لە تاوان.

ئەگەر فریشتەكە لێرەدا وەك فریادڕەسێك بۆ ژیانی مرۆڤەكان ببینین، بەڵام دواجار ئەویش پیر دەبێت و هێز و بەهای سیمبولیانەی فریشتەیی نامێنێت و شێوە ژیانی سەرزەمین وەردەگرێت و دان بەوەدا دەنێت كە دەبێت هەمووان لە تاریكیی ناخ رزگاریان ببێت، واتا ژیانی مرۆڤەكان بە جۆرێك دۆگما و بێ مانا و بێ شكۆ بووە، ئیدی لە توانای فریشتەیەكی خوداییشدا نییە رزگاری بكات تا لە كۆتاییدا هەمووان نا ئومێدانە و رەشبینانە دەمرن و هەست ناكەن ژیانێك ژیاون جیاواز لە ژیانی پێشووتر. بەمەش تاكی كورد لە ئاستی دەرەكیدا شێوە ژیانێكی مۆدێرنانە و خۆرئاواییانە دەژی، بەڵام لە رووی ئەقڵ و جیهانبینی و كاتەوە، ناتوانێت  لەگەڵ ئەو ژیانەدا هەڵبكات، لە راستیشدا مرۆڤی تایبەت بەخۆی دەوێت.

لە كۆتاییدا هەریەك لە خوشك و براكە، لەو ژیانە تازەیەیاندا هەست بە پووچی و بێ مانایی دەكەن و پەشیمانی ئەو ژیانە دەبنەوە كە تیایدا لەگەڵ دایك و باوكیان بوون، بۆیە هەردووكیان باس لەوە دەكەن، چەند بێ دایك و باوكن و لە ماڵێكدا دەژین، ئەگەر پێكەوەش بن، بەڵام هەر تەنیان! وەك ئەو لێكترازانە رۆحییەی بەهۆی هەژموونی تەكنۆلۆژیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هەیە، كە راستە بە جەستە لەگەڵ یەكتریداین، بەڵام لە رووی رۆحییەوە هەموومان بەدەست تەنهاییەکی کوشندەوە دەناڵێنین و لێكترازان و درزێك كەوتۆتە نێوانمان  هەرگیز یەكناگرێتەوە.

دواجار دەڵێم: مامۆستا دانا لەو شانۆنامەیەدا، بە زمانێكی جوان و سادە، ئەو نامۆبوون و شكست و لێكترازانە رۆحییەی مرۆڤی كورد دەخاتەڕوو، بە شێوەیەکی قووڵ و فەلسەفییانە، پەیوەندیی ئێمە بە دنیای پۆست مۆدێرنەوە لەڕووی ئەدگارەكانی ژیانەوە نیشاندەدات و دەیەوێت رەخنەمان لێ بگرێت و پێمان بڵێت: راستە ئێوە مۆدێرنانە دەژین، ژیانێك ئەزموون دەكەن تازەیە، بەڵام نە خۆتان مرۆڤی راهاتووی نێو ئەو ژیانەن، نە ژیانەكەش بۆ ئێوە ئەزموون دەكرێت.  دواجار دەڵێم مامۆستا دانا هونەرمەند و نووسەرێكی سەنگین و قەڵەمێكی دیارە، خوێندنەوەی بەرهەمەكانی نەك بۆ هونەرمەندان، بەڵكو بۆ ئێمەمانانیش كە هیچ سەروكاریمان لەگەڵ دنیای هونەردا نییە، جێی بایەخپێدان و بە گرنگی سەرنجدان و خوێندنەوەن، چونكە هەڵگڕی پرسی مرۆیی و بابەتی فەلسەفیی قووڵن و شیاوی خوێندنەوە و بەسەركردنەوەن.

 

 

 

 

 

Tags: جام کوردیدانا رەئووفشانۆنامەی (لێكترازان)لێكترازان
Previous Post

ئاشکرابوونی ڕاستیی شیکارییەکی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە داهاتووی ئۆکرانیا

Next Post

وەرگێڕانی قورئان، ئەزموونیکی دیار بۆ بەهیز کردنی شوناسی ئایینی و زمانی / جەعفەر قارەمانی

RelatedPosts

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
پارێزگاری سلێمانی ستایشی چالاکییەکانی جام کوردی دەکات
کەلتوری

پارێزگاری سلێمانی ستایشی چالاکییەکانی جام کوردی دەکات

ئایار 3, 2025
عێراقچی پێشانگای کتێبی مەسقەتی لە عۆمان بەسەرکردەوە
کەلتوری

عێراقچی پێشانگای کتێبی مەسقەتی لە عۆمان بەسەرکردەوە

نیسان 25, 2025
Next Post
وەرگێڕانی قورئان، ئەزموونیکی دیار بۆ بەهیز کردنی شوناسی ئایینی و زمانی / جەعفەر قارەمانی

وەرگێڕانی قورئان، ئەزموونیکی دیار بۆ بەهیز کردنی شوناسی ئایینی و زمانی / جەعفەر قارەمانی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە تورکیاوە کاڵا هاوردە دەکەن

عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە تورکیاوە کاڵا هاوردە دەکەن

ئایار 31, 2025
ئێران کۆتایی بە گەمارۆی تاجیکستان هێنا

ئێران کۆتایی بە گەمارۆی تاجیکستان هێنا

ئایار 31, 2025
عێراق بۆ سێهەم ساڵی بەردەوام خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا بەدەست دەهێنێت

عێراق بۆ سێهەم ساڵی بەردەوام خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا بەدەست دەهێنێت

ئایار 31, 2025

Recent News

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە تورکیاوە کاڵا هاوردە دەکەن

عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە تورکیاوە کاڵا هاوردە دەکەن

ئایار 31, 2025
ئێران کۆتایی بە گەمارۆی تاجیکستان هێنا

ئێران کۆتایی بە گەمارۆی تاجیکستان هێنا

ئایار 31, 2025
عێراق بۆ سێهەم ساڵی بەردەوام خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا بەدەست دەهێنێت

عێراق بۆ سێهەم ساڵی بەردەوام خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا بەدەست دەهێنێت

ئایار 31, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە تورکیاوە کاڵا هاوردە دەکەن

عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە تورکیاوە کاڵا هاوردە دەکەن

ئایار 31, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020