بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیۆنێل مێسی بڕیاریدا دوای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان بچێتە ئینتەرمەیامی. ئێستا مێسی تا کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی لە گەڵ تیپی ئینتەرمەیامی هەیە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و باس لە سەر تیپی داهاتووی مێسییەوە بکرێت. مێسی هێشتا گرێبەستەکەی لە گەڵ تیپی ئینتەرمەیامی نوێ نەکردووەتەوە.
مێسی سەبارەت بە داهاتووی خۆی ڕایگەیاندووه کە یاری لە خولی ئەمریکی هەمیشە لە مێشکمدا بووە و چەندین جار ئەمەم وتووە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە من چێژم له یاریکردن لە تیپی پاریس وەرنەگرت. لێرەدا بوو کە یاری کردن لە گەڵ تیپی ئینتەرمەیامیم بە دەرفەتێکی باشتر زانی.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هاتنم بۆ یانەیەکی گەشەسەندوو، بۆ یارمەتیدانی گەورە بوونی بە لای منەوە سەرنجڕاکێش بوو. بەڵێ بڕیارێکی خێرا بوو. تەنانەت دەمزانی کە خێزانەکەم ژیانێکی باشتریان لە ئەمریکا دەبێت. هەرگیز پەشیمان نیم لەو بڕیارەی کە داومە./.