بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆ هیداڵگۆ تەمەنی ٣٢ ساڵ بوو و یاریزانی پێشووی یانەی گرانادا و کادیز لە ئیسپانیا بووە. بەداخەوە ئەم یاریزانە ئەمڕۆ شەممە 1 ی ئاداری 2025، دوای چوار ساڵ بەرگریکردن لە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.
نیکۆ هیداڵگۆ لە یانەی گرانادا دەستی بە یاریکردن کرد. لە ساڵی 2014دا یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە بەرامبەر کۆردۆبا لە جامی ئیسپانیا ئەنجامدا. دواتر پەیوەندی بە یانەی کادیزەوە کرد تاوەکو تووشی شێرپەنجە بوو. لە وەرزی 2022-2021 بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی لە تۆپی پێیەوە دەستی لەکارکێشایەوە.
لەو ماوەیە که یاریزان بوو به گشتی 234 یاری ئەنجامداوە و 15 گۆڵ و 12 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکردووە./.