بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕۆژووبوون چەندین سوودی جەستەیی هەیە که بریتین له باشترکردنی پەستانی خوێن و شەکر و کۆلیسترۆڵ، بەڵام یەکێک لەو کێشانەی کە خەڵکی بەڕۆژوو لە کاتی ڕەمەزاندا هەیەتی، بۆنی ناخۆشی دەمە لە بەیانیاندا
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم لە ڕەمەزاندا بریتین لە:
1- وشکی دەم
2- خوراکی نەگونجاو
3- پابەندنەبوون بە پاکوخاوێنی دەم و ددان
چۆن لە کاتی ڕەمەزاندا هەناسەی خراپ لاببەین؟
. بەردەوام ددانەکانتان بە فڵچە خاوێن بکەرەوە
. جگەرە مەکێشە
. زمانت بە فڵچەی ددان خاوێن بکەرەوە
. لە خواردنەوەکانی وەک قاوە و ساردی دوور بگره
. سەوزە و میوە بخۆ و خۆت بەدوور بگرە لەو خوراکانەی کە سوورەوکراون یان پڕن لە خوێ./.