بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند ” لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ئەبوزەبی گەڕامەوە، لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی ڕاوێژەکانی سیاسی لە نێوان هەر دوو وڵات، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار لە گەڵ لانا نوسەیبە جێگری وەزیری دەرەوەی ئیمارات. هەروەها لە گەڵ خەلیفە شاهین وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوە و ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکی ئیمارات “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” لە سەرجەم کۆبوونەوەکاندا لایەنەکان ئیرادەی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوریدا پیشاندا. دراوسێکان لە سیاسەتی دەرەوەی ئێمەدا پێگەی تایبەتیان هەیە. لە ڕێگای دۆستایەتی و هاوکارییەوە دەتوانین داهاتوویەکی باشتر و ئاسوودەتر بۆ ناوچەکە دابین بکەین “./.