بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود قەلعە سفیدی، بەرپرسی بەشی فریاگوزاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: ڕووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێری 7:30 خولەکی بەیانی لە گەڕەکی بازرگانیی شاری کرماشان ڕوویداوە و دەستبەجێ دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتەکە، تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
ناوبراو لەدرێژەدا ڕایگەیاند: بە هۆی هەڵمژینی غازی منۆکسیدی کاڕبۆن پێنج کەس ژەهراوی بوون کە دوای چارەسەری سەرەتایی لە لایەن هێزە فریاگوزارییەکانەوە، گەێندرانە نەخۆشخانە.
نیشانە سەرەتاییەکانی ژەهراویبوون به غازی منۆکسیدی کاڕبۆن بریتین لە سەرئێشە، سەرگێژخواردن، سكچوون، لاوازی و بێهێزی./.