بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن توانیویانە لە تیپە بەرامبەرەکان ببەنەوە و گەیشتنە قۆناغی 8ی چامپیۆنزلیگ و پێویستە لەم هەفتەیەدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و بایر لیڤەرکوزن یاری بکەن.
ڕەنگە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا هەردوو تیپی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە و دەیڤید ئەلابا یاریزانێکە لە ئێستادا لە تیپی ڕیاڵ مەدریدە. بەڵام چەندین ساڵیش بۆ بایرن میونشن یاری کردووه.
دەیڤید ئەلابا لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاندووە کە هەر دوو تیپەکە هێشتا یارییەکی زۆریان ماوە بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی کۆتایی و دەبێت بزانین دۆخەکە چۆن دەڕوات. هەروەها بایرن میونشن یەکێکە لەو تیپە سەرەکییەکان کە دەتوانێت ببێتە پاڵەوانی خولی چامپیۆنزلیگ. بە ڕای من یاری ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت./.