بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود مەرداوی لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد قۆناغی دووەمی ئاگربەست جێبەجێ بکات.
ناوبراو پێشنیارەکەی ئەمریکای بۆ درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست تا ناوەڕاستی نیسان، کە لە لایەن بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ڕەزامەندی لە سەر دراوە، بە پیشاندەری هەوڵەکانی ئەو ڕژێمە بۆ جێبەجێنەکردنی پابەندبوونەکانی ناو بردووە.
ئەو سەرکردەیەی حەماس ڕایگەیاند کە تەنیا ڕێگای سەقامگیری ناوچەکە و گەڕانەوەی دیلەکان، پابەندبوونە بە ڕێکەوتنی ئێستا و جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی.
ڕاشیگەیاند کە چاوپۆشی لەم داواکارییە ناکرێت و حەماس لەمەش پاشەکشە ناکات./.