بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم چەند مانگەی دواییدا هەواڵێکی زۆر سەبارەت بە درێژکردنەوە یان جیابوونەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە ڕیاڵ مەدرید بڵاوکراوەتەوە بەڵام ڤینیسیۆس لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا رایگەیاند کە حەز دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانەی ڕیاڵ مەدریدا بمێنێتەوە.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: بەم زووانە گرێبەستەکەم نوێ دەکرێتەوە. تا ساڵی 2027 گرێبەستم هەیە. کاتێکی زۆرم هەیە و دەمەوێت لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بمێنمەوە. فلۆرێنتینۆ پێرێز متمانەم پێ دەکات و منیش متمانەم پێی هەیە.
هەروەها یەکێک لە میدیا وەرزشیەکان ڕایگەیاندووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەنیازە گرێبەستی جود بێلینگهام درێژ بکاتەوە. گرێبەستی ئێستای جود بێلینگهام تا ساڵی 2029 بەردەوامە./.