بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لایەن ملیۆنان کەس لە دانیشتووانی ئەم وڵاتەوە پشتیوانی دەکرێت و دەسەڵاتێکی شەرعی و یاساییە لە سەر خاکی خۆی، ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی، ناوی ئەم بزوتنەوەیەی خستە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە بەڵێنەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە مسۆگەر بووە و بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن خراوەتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە چالاکییەکانی ئەنساروڵڵا، ئاسایشی خەڵکی مەدەنی و هێزەکانی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەڵ هاوبەشە ناوچەییەکان و هەروەها ئاسایشی بازرگانی دەریایی خستووەتە مەترسییەوە./.