بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش لێدوانەکانی بەرپرسانی باڵای ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە دابەشکردنی سوریا و بێدەنگی تاقمی دەسەڵاتداری ئەحمەد شەرع لە بەرامبەر ئەو لێدوانانە، گرووپێک لە هێزەکانی خۆڕاگریی سوریا، بەرەی خۆڕاگری ئیسلامیی ئەم وڵاتەیان بە شێوازی فەرمی پێکهێنا.
ئەم گرووپە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان حەلەب، دیمەشق، لازقیە و دێرەزوردا نییە، هەموویان گەلی سوریای یەکگرتوون و دەبێت دەست لە سەر چەکەکان ئامادە بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و تورکیا بۆ دابەشکردنی سوریا.
خۆڕاگریی سوریا بە ئاماژە بەوەی کە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد قەڵایەکی بەهێز لە بەرامبەر ئەم پیلانانە بوو و بە پشتیوانی سەرەکی بزوتنەوەی خۆڕاگریش هەژمار دەکرا، ڕایگەیاندووە کە بەرەی خۆڕاگری سەرهەڵداوی گەلی سوریا و چەکی دەستی ئەوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنانە./.