بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدەچێت ڕاهێنەری ڕۆما وەرزی داهاتوو لەم تیپەدا ئامادە نەبێت و میدیا وەرزشییەکان چەند هەفتەیەکە بە دوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێن. بە ڕای فرانسیسکۆ تۆتی هێرشبەری پێشووی یانەی ڕۆما، کارلۆ ئەنچیلۆتی باشترین هەڵبژاردیە.
فرانسیسکۆ تۆتی لە وتوووێژێکدا ڕایگەیاند: ڕاهێنەری ڕۆما ئێستا بە باشی کاردەکات. بەڵام نازانم ساڵی داهاتوو له تیپی ڕۆما ئامادەیە یان نا. ئەگەر بمەوێت کەسێک هەڵبژێرم بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕۆما، ئەو کارلۆ ئەنچلۆتییە. دەزانم کە ئەو ئەم ئۆفەرە قبوڵ ناکات. ئەگەر من بەڕێوەبەری یانەکە بوومایە، خێرا لە گەڵ ئەو لە سەر ئەم بابەتە قسەم دەکرد.
وتیشی کە بەڕای من ڕاهێنەر ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. دەبێت بتوانێت یاریزانەکان بە باشی ڕێکبخات لە یارییەکەدا بەڵام بەڕێوەبردنی یاریزانە سەرەکییەکان کارێکی ئاسان نییە. ئایا کارلۆ ئەنچیلۆتی باشترینە لەم بوارەدا؟ بەڵێ. ئەگەر قسە لە گەڵ یاریزانەکان بکەیت، هەموویان خۆشیان دەوێت./.